ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاويانکردەوە، دەسەڵاتداران و دەزگای ميتی تورکی لە رێگەی شکاندنی بەرنامەيەکەوە ئۆپراسيۆنێکی دژی ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە تێوەگلاون لە کودەتاکە و دوورو نزيک دەستيان هەبووە لەو رووداوەدا
درەنگانێکی شەوی ١٥ی تەموزی ئەمساڵ، رووداوێکی مێژوویی لە تورکیا روویدا و بەشێک لەسوپا کودەتایەکیان لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا، بەڵام لە بەرەبەیانى رۆژی ١٦ی تەموز، شکستهێنانى هەوڵەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە راگەیەنرا
شەوی رووداوەکە
لەدوای رووداوەکەش، چەندين بەرپرس و کەسايەتی گرنگ لەلايەن سوپاو دەسەڵاتدارانی تورکياوە دەستگيرکران و راپێچی زيندان کران، ئەويش بە پشتبەستن بە چەندين سەرچاوەی تايبەت بەخۆيان
بەپێی راپۆرتەکانی حورييەت و سی ئێن ئێن تورک و بی بی سی، يەکێک لەو سەرچاوانەی رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دەستگيرکردنی تۆمەتبارانی کودەتاکە بەرنامەيەکی مۆبايلە زيرەکەکانە کە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەبێت، چونکە لەساتی دانانی پلانی کودەتاکە تا شکستپێهێنانی کەسە گرنگ و دەسەڵاتدارەکانی سەر بەلايەنی کودەتا بەرنامەکەيان بەکارهێناوەو زانياریی و پلانی خۆيان تيادا لەگەڵ کەسانی ديکەدا ئاڵوگۆڕ کردووە
بەرنامەکەش ناوی (بای لۆك) ـە، ئەم بەرنامەيە لە رووی ئاسايش و پاراستنەوە زۆر بەهێزە و لە لوتکەی ئەو بەرنامانەدايە کە (سێكوریتی)ـيان بەهێز و ئاڵۆزە، بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی هێڵی ئينتەرنێتەوە نامە و ئی مەيڵ و پەيوەندی دەنگی ئەنجام بدات، هەربۆيە لەلايەن شارەزايانی بواری ئای تی ئەو کودەتايەوە ئاگادار دەکرێنەوە بە بەکارهێنانی ئەو بەرنامەيە لەنێوانياندا تاوەکو سەلامەت بن و زانيارييەکانيان دزەی پێنەکرێت
بەرنامەی بای لۆك
لە دوای شکستهێنانی کودەتاکە، دەزگای ميتی تورکی لە رێگەی کارمەندانی تايبەت بە بواری تەکنيکی و ئای تی ـەوە، توانی ئەو بەرنامەيە بشکێنێت و سەرجەم زانياریی و نهێنييەکانی ئەو کەسانەی دەستبکەوێت کە لە کودەتاکەوە تێوەگلاون، يەکێک لەو خاڵە بەهێزانەی ئەو دەزگا تورکييە دەستی کەوتووە، تەنيا ئەو کەسانە ئەو بەرنامەيەيان بەکارهێناوە کە باڵادەست و کەسانی گرنگ بوون لە کودەتاکەدا
يەکێک لەو کەسانەی دانی بە هەموو شتێکدا ناوەو لە لايەنی کودەتاچييەکان بووە،بەرپرسێکی بواری ئەمنی سەر بە فەتحوڵا گولەن بووە، وتويەتی لە ساڵی ٢٠١٥ بەرنامەی تانگۆيان بەکارهێناوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانيان، بەڵام لە شەوی کودەتاکەدا پێيان راگەيانراوە بەرنامەی (بای لۆك) بەکاربهێنن تا لەهەموو چاودێرييەک بەدووربن.
بەپێی ئەو راپۆرتەش بێت، تەنکەلۆژيا و بەرنامەکانی تايبەت بە پەيوەندی، رۆڵێکی گرنگيان هەبووە لە ساتی دانانی پلانەوەکەوە تا شکستپێهێنانی، چونکە رەجەب تەيب ئەردۆغانيش لە رێگەی بەرنامەی فەيستامی ئايفۆنەوە لێدوانی بۆ سی ئێن ئێنی تورکی دا، کە داوای لە هەوادارانی کرد پاڵپشتی بن و بچنە سەر شەقامەکان، دواتريش شکستيان بە کودەتاچييەکان هێنا
کاتی پەيوەندييەکەی ئەردۆغان لە فەيستايمەوە
سهرچاوهی به كوردی كردن.خهندان
0 لێدوان:
Post a Comment