نوێترین
2016/10/12

بۆ ئای ئۆ ئێس، سناپچاتەکانتان نوێبکەنەوە


بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای سناپ نوێکردنەوەی بۆ بەرنامەکەيان نارد کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو رووبەڕووی چەند کێشەيەکی بچووک بوو بوويەوە لەسەر سيستمی ئای ئۆ ئێس، واتە ئايفۆن و ئايپاد

لە سەرەتای ئەم هەفتەيە، پاش نوێبوونەوەی سناپچات لە ئای ئۆ ئێس، ماسک و فلتەرەکانی بەرنامەکە نەمان و لەلايەن بەکارهێنەرانەوە رووبەڕووی رەخنەکرايەوەو هەرکەسە و بەجۆرێک دەربڕينی لەو کێشەيە دەکرد


Image result for mask snapchat dog
ماسکەکان

لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە نوێکردنەوەی بۆ هاتووەو هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە سناپچاتەکەی نوێبکاتەوەو دووبارە ببێتەوە بە خاوەنی ماسک و فلتەرەکان، لەگەڵ دوو دانە ماسکی نوێدا

لەلايەن هيچ سەرچاوەو پێگەی فەرمی خۆشيانەوە کۆمپانيای سناپ ئاماژەی بە هۆکاری نەمانی ئەو ماسکانە نەداوە و روونکردنەوەشی بڵاونەکردووەتەوە

وه‌رگیراوی كوردی:خه‌ندان
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: بۆ ئای ئۆ ئێس، سناپچاتەکانتان نوێبکەنەوە Rating: 5 Reviewed By: Fryad