نوێترین
2016/08/11

ناو و تايبەتمەندی مۆبايلە نوێيەکەی ئێڵ جی ئاشکرا کرا


کۆمپانيای ئێڵ جی کۆری، بەدەر لە ئامێرە کارەباييەکان توانيويەتی لە ئامێرەکانی مۆبايليشدا سەرکەوتن تۆمار بکات و ئەمجارەيان بە بەرهەمێکی ناوازە رکابەری گالاکسیيە نوێيەکە دەکات


پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە، رۆژی شەشی ئەيلولی ئەمساڵ ئێڵ جی لە ويلايەتی سان فرانچيسکۆ لە ئەمريکا، بەرهەمێکی نوێی بەناوی "ئێڵ جی ڤی بیست " رادەگەيەنێت کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت



بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئێڵ جی ڤی ٢٠، وەشانی نوێی سيستمی ئەندرۆيدی لەسەر دەبێت کە يەکەم مۆبايلە ئەو وەشانەی لەسەر بێت کە بە ٧.٠ نوگە ناودەبرێت، شاشەکەشی ٥.٧ ئينج کواد ئێچ دی دەبێت، هەروەها تەکنيکی سناپدراگۆنی ٨٢٠ی تيا بەکارهێندراوە


وەک ئاماژەی پێدراوە، رامی ئەم ئامێرەی ئێڵ جی چوار گێگابايتە و دەرچەی يو ئێس بييەکەی لە جۆری سييە، کامێراکەشی وەک ئێڵ جی جی پێنج وايە

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: ناو و تايبەتمەندی مۆبايلە نوێيەکەی ئێڵ جی ئاشکرا کرا Rating: 5 Reviewed By: Fryad