نوێترین
2016/12/15

ئينستاگرام تايبەتمەندی پاشەکەوتکردنی پۆستی زيادکرد

خەندان - سەربەست نەجمەدين


بەشێوەيەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام زيادکردنی تايبەتمەندييەکی نوێ و گرنگی بۆ بەرنامەکەيان لەسەر هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس راگەياند



لە رێگەی بلۆگەری خۆيانەوە، ئينستاگرام تايبەتمەندی (Save Post) واتە پاشەکەوتکردن و هەڵگرتنی پۆستەکانی زيادکرد، کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی يەک ئايکۆنەوە کام وێنە و ڤيديۆ يان پۆستەی دەوێت لە بەرنامەکەياندا هەڵيبگرێت و هەرکات بيەوێت سەيری بکاتەوە



وەک لە ڤيديۆيەدا ديارە، بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئايکۆنی تايبەت بە پاشەکەوتکردنەوە کام پۆست و بابەتی دەوێت بە يەک کليک پاشەکەوتی بکات، دواتر دەتوانێت بچێتە سەر پڕۆفايلەکەی کە هەمان ئايکۆنی تێدايە سەيری بابەتە پاشەکەوتکراوەکانی بکاتەوە


  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: ئينستاگرام تايبەتمەندی پاشەکەوتکردنی پۆستی زيادکرد Rating: 5 Reviewed By: Fryad