خەندان - سەربەست نەجمەدين
بەشێوەيەکی فەرمی و لە چەند رۆژی رابردوو، بەرنامەی مەسنجەرەکەی فەيسبوک کە تايبەتە بە پەيوەندی کردن بۆ سيستمی کارپێخەری ئەندرۆيد نوێکرايەوە بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی ناوازەوە
بە نوێکردنەوەی مەسنجەر، فەيسبوک زياتر گرنگی داوە بە لايەنی ڤيديۆ، کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بەهێزی بۆ زيادکردووەو تەنانەت هەندێکيشی لە سيستمی ئای ئۆ ئێسدا بوونی نييە
تايبەتمەندييەکانيش ئەمانەن
- سەيرکردنی ڤيديۆ بەو کوالێتييەی بەکارهێنەر مەبەستيەتی.
- سەيرکردنی ڤيديۆ بەدەر لە بەرنامەی فەيسبوک
بەرزکردنەوە (ئهپ لۆد) کردنی ڤيديۆ بە کوالێتی ئێچ دی (ئێچ دی)
- داگرتن (داونلۆد) ـکردنی ڤيديۆ
ئەو بەکارهێنەرەی مەسنجەرەکەی نوێ نەکراوەتەوە دەتوانێت لە رێگەی پلەی ستۆرەوە ئەو کارە بکات و بەرنامەکەی نوێ بکاتەوە، وەک ئاماژەشی پێدراوە تەنيا تايبەت بە سيستمی ئەندرۆيد واتە گەلاکسی و سۆنی و ئێڵ جی و ئێچ تی سی و هواوی و شاومی و چەندانی ديکە.ش
0 لێدوان:
Post a Comment