نوێترین
2016/12/18

ئەپڵ بەهۆی خراپی مامەڵە لەگەڵ کارمەندەکانی دوو ملیۆن دۆلار سزادرا

ئەپڵ بەهۆی خراپی مامەڵە لەگەڵ کارمەندەکانی دوو ملیۆن دۆلار سزادرا
بەهۆی پێ نەدانی مۆڵەتی نانخواردن لە کاتی کارکردنی کارمەندەکانیدا، کۆمپانیای ئەپڵ بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار سزادرا، ئەگەری ئەوەش هەیە سزاکە زیادبکرێت
داواکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ بەرامبەر چەند پێشێلکارییەکی وەکو پێنەدانی پشووی ڕۆژانە و دابەشنەکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا دژی کۆمپانیای ئەپڵ لە کالیفۆرنیا بەرزکرایەوە
لە ساڵی ٢٠١٣ سکاڵاکە بە فەرمی پێشکەشکراو ئەو کارمەندانەی کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ کاریان لێکردوە  لێی سوودمەند دەبن کە ژمارەیان ٢١ هەزار کەسە
بەپێی یاسای کالیفۆرنیا پێویستە کارمەندەکان ڕۆژانە ٣٠ خولەک و هەموو چوار کاتژمێرێکیش ١٠ خولەک پشوویان پێبدرێت
هەرچەندە ڕوون نییە کارمەندەکان چەندە قەرەبوو دەکرێنەوە لەو پارەیەی کە ئەپڵ دەبێت بیدات، بەڵام پێدەچێت هەر کارمەندێک ٩٥ دۆلاری پێ بدرێت. بەشی زۆری پارەکەش بۆ خەرجی یاسایی و پارێزەرەکان خەرج دەکرێت
کۆمپانیای ئەپڵ ناسراوە بەوەی کار و پرۆژەکانی بە شێوەیەکی نهێنی ئەنجام دەدات، بەم هۆیەشەوە کارمەندەکانی دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرەوە. هەندێک لە کارمەندەکان نیگەرانیان دربڕیوە کە لە لایەن ئەپڵەوە ڕوبەڕووی هەڕەشەی دەرکردن، سزادان، یان سکاڵای یاسایی بوونەتەوە
م.ر
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: ئەپڵ بەهۆی خراپی مامەڵە لەگەڵ کارمەندەکانی دوو ملیۆن دۆلار سزادرا Rating: 5 Reviewed By: Fryad