کەشناسی سلێمانی رایگەیاند کە کاریگەری شەپۆلێکی وەرزی زستانه لە باشوری عێراقەوە هاتووەتە ناوچەکە و خۆڵبارینی لەگەڵدایە، ماوەی بیننی بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەمکردۆتەوە
دارا حەسەن، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی،رایگەیاند پێدەچێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە لەناوچەکانی هەرێمدا بەردەوام بێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە، لە هەندێک ناوچەش ئەگەرێکی لاواز هەیە بۆ بارانبارین
وتیشی "سلێمانی جیاواز لە شار و ناوچەکانی تر، ماوەی بینین تیایدا باشترە و خۆڵبارینەکە لەلای ئێمە کەمترە، بەڵام لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی تری عێراق، ماوەی بینین سفرە
ئاماژەی بەوەشکرد "رێنماییمان بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، هەر کەسێک رەبووی هەیە یان کێشەی تەنگەنەفەسی و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە کەمامە بەکاربێنن و پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان بکەن
0 لێدوان:
Post a Comment