خەندان - سەربەست نەجمەدين
بوونی مۆبايلە زيرەکەکان و بەربڵاويان لەم سەردەمەدا وايکردووە خواست لەسەر ئەو جۆرە مۆبايلانە زيادبێت کە لەرووی بەهێزی و توانستی باتریيەکانيانەوە سەرکەوتوون و بۆ ماوەيەکی زۆر بەرگە دەگرن
مۆبايلەکانی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس يەکێکن لەو مۆبايلانەی بەکارهێنەرێکی بەرچاویان هەيە و بەردەوام نەوەی نوێی لێ بەرهەم دەهێنرێت و رکابەری لەگەڵ کۆمپانياکانی ديکەدا پێدەکرێت، هەرچەندە خودی ئەو دوو کۆمپانيايە ململانێيەکی بەهێز لەنێوانياندايە
بەڵام تەواوی کێشەی مۆبايلە زيرەکەکان لە يەک خاڵدا خۆی دەبينێتەوەو بووەتە دياردە ئەويش کەمی بەرگەگرتنی شەحنی باترييەکانيانە، بێگومان ئەمەش لە ساتی ئەکتيڤ کردنی مۆبايلەکەوە ئەگەر بە دروستی بەکاربهێنرێت ئەو حاڵەتە روونادات
يەکێک لەو هەڵە باوانەی بەردەوام لەلايەن بەکارهێنەرانی مۆبايلەوە ئەنجام دەدرێت بريتييە لە شەحن کردنەوەی باترييەکەی بۆ تا رێژەی %١٠٠ ، کە ئەمەش بە هەڵەيەکی کوشندە دادەنرێت
ئەوەش لە رێگەی توێژينەوەيەکەوە سەلمێنراوە کە باشترين ماوەی باتری بۆ ئەوەی زياتر بەرگە بگرێت لەنێوان ٤٠ بۆ ٨٠دايە، واتە واباشترە لەکاتی دابەزينی شەحنی باتری مۆبايلەکان بۆ لە %٤٠ بارگاویی بکرێتەوە، لەکاتی تێپەڕکردنيشی بۆ لە %٨٠ بارگاوييەکەی لێ بکرێتەوە، چونکە باتری لە ليسيۆم دروستکراوە ئەگەر رێژەی بارگاوييەکەی بگاتە لە %٩٠ گەرم دەبێت و ئارەقە دەکاتەوە
0 لێدوان:
Post a Comment