شەوی چوارشەممە لە فرانچيسکۆی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا، کۆمپانيای ئەپڵ ئيڤێنتێکی تايبەتی بۆ راگەياندنی دوو بەرهەمی نوێ ئەنجام دا
لەو ئيڤێنتەدا ئەپڵ نەوەی نوێی ئايفۆنی ناساند بەناوی ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس، کە بەبەراورد بە ئايفۆن شەش گۆڕانکاری تيادا کراوەو چەند تايبەتمەندييەکی نوێی بۆ زيادکراوە، لە گرنگترينيان
- قەبارەی شاشەکەی ٤.٧ ئينجە، بەڵام ئايفۆن حەوت پڵەس ٥.٥ ئينجە
- روونی شاشەکەی ١٣٣٤ بە ٧٥٠ پيکسڵە، بەڵام حەوت پڵەس ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پيکسڵە
- يەک سيمکاردی بۆ دەبێت
- لەمسەکەی سێ رەهەندييە
- دوگمەی سەرەتا (هۆم) لەسەر شاشەکەيە
- گەشە بە زوومی کامێراکەی دراوە
- ئای ئۆ ئێسی ١٠ی لەسەر جێگيرکراوە
- کێشی ١٣٨ گرامە، بەڵام حەوت پڵەس ١٨٨ گرامە
- رامەکەی دوو گێگايە، دوو ئەوەندی ئايفۆن شەش خێراترە
- ميمۆری ناوەکييەی بە قەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابايت بەردەست دەبێت
- کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگايە، کامێرای پێشەوەی حەوت مێگاپێکسڵە
- دژە ئاو و تەپوتۆزە
- هێدفۆنەکەی وايەرلێسە
- بە رەنگەکانی (رەشی تۆخ، رەشی ئاسایی، رەساسی، گۆڵد، گۆڵد رۆس) بەردەست دەبێت
- لە ١٦ی ئەم مانگە لە ئەمريکا دەکەوێتە بازاڕەکانەوە
- نرخەکەی بەپێی قەبارەی ميمۆرييەکەی دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە بەڕيتانيا ٣٢ گێگابايتەکەی بە ٥٩٩ پاوەن دەفرۆشرێت واتە ٨٠٠ دۆلار، بەڵام حەوت پڵەس ٣٢ گێگاکەی بە ٩٦٠ دۆلار دەبێت

0 لێدوان:
Post a Comment