نوێترین
2016/09/28

"بەبێ هێڵی ئينتەرنێت يوتيوب بەکاربهێنە"

خەندان – سەربەست نەجمەدين

يوتيوب، يەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييە بەهێزەکان و لە سەرانسەری جيهاندا بەکارهێنەرێکی زۆر رووی تێدەکات، کە دەتوانرێت بوترێت جێگەيەکە بۆ کۆکردنەوەی ڤيديۆ جۆراوجۆرەکان

بەهۆی هەبوونی فەيسبوکەوە، لە ئێستادا يوتيوب دەيەوێت بەشێواز و رێگەی جياواز خۆی نمايش بکاتەوە بۆ بەکارهێنەرانی، تا بتوانێت لوتکە لە فەيسبوک وەربگرێت و رێژەيەکی زۆر لە بەکارهێنەر بەلای خۆيدا رابکێشێت

لەنوێترين کاريشياندا، کۆمپانيای گوگڵی خاوەن تۆڕەکە بەنيازن لە داهاتوودا لە رێگەی ئاپێکەوە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس "يوتيو گۆ" بخەنە بەردەست بەکارهێنەرانيان، کە تەواو جياوازە لەمەی ئێستا بەناوی يوتيوبەوە هەيە

يوتيوب گۆ، بەرنامەيەکە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات سەيری ڤيديۆکانی ناو يوتيوب بکات بەبێ هەبوونی هێڵی ئينتەرنێت، هاوکات دەسەڵاتی ئەوەشی پێدەدرێت کام ڤيديۆيەی دەيەوێت بەبێ بەرانبەر لەلای خۆی پاشەکەوتی بکات بەهەر جۆرو قەبارەيەک بێت، واتە بەرنامەيەکی ئۆفلاينە و پێويستی بە ئينتەرنێت نييە


youtube go
نمونەيەک لە کارەکە

لە لێدوانێکيدا بۆ راگەياندنەکان، جۆهانا رايتی جێگری بەڕێوبەری يوتيوب سەبارەت بەو بابەتە وتی " يوتيوب گۆ بەرنامەيەکی نوێيە و يارمەتی نەوەی داهاتووی بەکارهێنەران دەدات تا چێژی زياتر لە ڤيديۆ وەربگرن

هەروەها وتيشی " يوتيوب گۆ دروستکراوە و بەرهەمهێنراوە بۆ زەوی لەگەڵ بەرچاو روونييەکمان لە هندستان، بۆ ئەوەی رێگەيەک بۆ بەکارهێنەر بهێڵێتەوەو ئاگاداربێت لە پەيوەندی و گۆڕانکارييەکان

لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە بەشێوەيەکی ئەزموونی لە وڵاتی هندستان بەردەستخراوە بۆ بەکارهێنەران، خەڵکی ئەو وڵاتە بەبێ هێڵی ئينتەرنێت دەتوانن يوتيوب گۆ بەکاربهێنن و بەبێ ئينتەرنێت يوتيوب بکەنەوە و ڤيديۆکانی ناوی پاشەکەوت بکەن لەلای خۆيان
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: "بەبێ هێڵی ئينتەرنێت يوتيوب بەکاربهێنە" Rating: 5 Reviewed By: Fryad