نوێترین
2016/09/01

پڕۆگرامێکی ناوازەی نەخشە ڕێگا بە خۆرایی بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن








زۆر پڕۆگرامی نەخشە رێگا ھەیە بەڵام زۆرێکیان کێشەیان ھەیە لەگەڵ نەخشە رێگای عێراق جا یان ئەوە نەخشەی عێراق تییاندا داونڵۆد نابێت یان ئەوە نەخشەی عێراق تێیاندا کێشەی ھەیە یانیش ئەویەە بە پارەیە
بۆیە لێرەدا بە باشمان زانی پڕۆگرامێکی ناوازە و باشتان پێ بناسێنین کە بە ئاسانی کار دەکات و قەبارەیەکی کەمی ھەیە و بێ کیشە نەخشەی ھەر وڵاتێکت بوێت دەتوانیت داونلۆدی بکەیت و نەخشەی عێراقیش تییدا زۆر بێ کێشەیە
ئەم پڕۆگرام بە خۆڕاییە لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆردا بونی ھەیە و خاوەن کێشێکی کەمە
پڕۆگرامەکە ناوی ” ماپس.می” زیاتر لە ١٠ ملیۆن جار لە پلەی ستۆری ئەندڕۆید وە ٤٠ ملیۆن جار لە ئەپ ستۆری ئایفۆن داونلۆد کراوە

لە خوارەوەدا لە بەشی ئۆپشن ،بەشی داونلۆد ماپ ھەیە نەخشەی ھەر وڵاتێکت دەوێت دەتوانیت داونلۆدی بکەیت
ئەم پڕۆگرامە لە کۆندا نرخەکەی بە ٥ دۆلار بوو لە ئیستادا بە خۆرای دەستدەکەوێت
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: پڕۆگرامێکی ناوازەی نەخشە ڕێگا بە خۆرایی بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن Rating: 5 Reviewed By: Fryad