نوێترین
2016/08/29

خزمەتگوزاری نوێی سامسۆنگ كلۆود چییە؟ چۆن بەكاریبهێنین بۆ هەڵگرتنی زانیاریەكانمان؟




سامسۆنگ لەدوای ڕاگەیاندنی دواین بەرهەمی خۆیی كە گالاكسی نۆت 7 بوو، پاش ئەوە خزمەتگوزاریەكی نوێی ڕاگەیاند بەناوی سامسۆنگ كلۆد كە ئەم خزمەتگوزاریە كاری چاپكردنی بنكەی زانیاری بەكارهێنەرە، پاراستنی زانیاریەكان لەنێوان بەكاربەری جیاواز ،چۆن بتوانم بەشێوەیەكی دروست بەكاری بهێنم؟ پاڵپشتی كامە ئامێردەكات؟ چۆن بەدەستی بهێنم؟
 سامسۆنگ كلۆد چییه‌؟
خزمەتگوزاریەكی نوێیە بەكاردێت بۆ هەڵگرتنی زانیاریەكان، لەسەرەتادا بۆ گالاكسی نۆت 7 بەردەستە جارێ هیچ زانیاریەكی دروسست نییە لەسەر بەرواری دەرچوونی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئامێرەكانی تری سامسۆنگ نادیارە، ئەم خزمەتگوزاریە 15 گێگابایت دەبەخشێتە بەكارهێنەران بۆ ڕووبەری چاپكردنی  زانیاریەكان، چاپكردنەوەی سەر لەنوێ، وەگۆڕینەوەی زانیاریەكان لەنێوان بەكارهێنەر لەحاڵەتی هەبوونی زیاتر لە ئامێرێك
سامسۆنگ كلۆد پاڵپشتی كامە ئامێردەكات ؟
بەشێوەیەكی بنەڕەت زیادكراوە بۆ گالاكسی نۆت 7 زیادكراوە، بۆ ئامێرەكانی ئێس حه‌وت و ئێس حه‌وت ئیدج دەتوانی دایبگری قەبارەی نەرمەواڵەكەش 150 مێگابایتە، هیژ زانیاریەك نییە دەربارەی ئەوەی كۆمپانیا كە ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئامێرەكانی تر بنێربێت
چۆن ئەم خزمەتگوزاریە بەكاربهێنم بۆ چاپكردنی زانیاریەكان؟
بۆ چالاكردنی ئەم خزمەتگوزاریە سوود لێوەرگرتنی،بڕۆ بەشی ڕێكخستنی مۆبایل، پاشان كردتە لەسەر كلۆد و ئه‌كاونته‌كان بكە دواتر سامسۆنگ كلۆد بكە، پاشان لیستی ئەو نەرمەوالانەت بۆ دەكرێتەوە كە دەتەوێ چاپیان بكەیت، وەهەروەها دەشتوانی سوود لە چاپكردنی خۆكارانە وەربگریت
ئەم خزمەتگوزاریە دەتوانێت نەرمەواڵە بنەڕەتیەكانی مۆبایل چاپ بكات لەگەڵ زانیاریەكان، لەگەڵ ئەو كۆمەڵە شتانەی كەخۆت دیاری دەكەیت لە نەرمەواڵەی زیاتر ئەم خزمەتگوزاریە پشتگیری لەبەشێكی زۆر لە نەرمەواڵەكان دەكات، دەتوانی كاری چاپكردن لەسەر ڕونەمای مۆبایلەكەتدا ئەنجامی بدەیت وە ڕێگای ڕیزكردنی ئایكۆنەكان، ئامادەكردنی بەكارهێنەر ، وە ئەوانەی پەیوەندی بەبڕگە و بوخچە و ڤیدیۆكاندا هەیە كە چاپت كردوە پێشتر ، دووبارە دەتوانی لەسەر ئامێرێكی نوێ سوودی لەو شتانە وەربگریت كە پێشتر چاپت كردبوون
خزمەتگوزاریەكی گرنگە بۆ زیاتر پارستن و چاپكردنی زانیاریە گرنگەكان هەمیشە حاڵەتی ڕوودانی تێكچوون یان ڕوودانی هەڵەی تەكنیكی پێشبینی كراوە، بۆیە واچاكترە بۆ پاراستنی زانیاریە گرنگەكانت چاپێكت لە شوێنێكی پارێزراودا هەبێت
SamsungCloud_Main_4_1
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان ئەندڕۆکورد ئامادەکراوە
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: خزمەتگوزاری نوێی سامسۆنگ كلۆود چییە؟ چۆن بەكاریبهێنین بۆ هەڵگرتنی زانیاریەكانمان؟ Rating: 5 Reviewed By: Fryad