نوێترین
2016/08/15

بەرنامەيەک بۆ ئەوانەی دەيانەوێت لەش ولارێکی رێکيان هەبێت


یەکێک لە کێشە باو و بێزارکەرەکانی ناو خەڵکی بريتييە لە زيادبوونی کێش کە دەبێتە ناڕێکی لەش و قەڵەوبوون، ئەمەش شێوەيەکی نەخوازراو بە کەسەکە دەبەخشێت


بۆ لەش رێکی و دابەزينی کێش زۆر رێگە و شێواز هەيە، بەڵام بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژيا و بەربڵاوی مۆبايلە زيرەکەکان، بەرنامەکان کارئاسانی چاکيان بۆ خەڵکی کردووەو بوونەتە سەرچاوەيەکی باش و گرنگ



مای فیتنس پاڵ" يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری دابەزاندنی کێش و لەش رێکی، کە بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە و لە بازاڕە ئەليکترۆنييەکان بەبێ بەرانبەر بەکارهێنەر دەتوانێت دايبگرێت


ئەم بەرنامەيە قەبارەيەکی کەمی هەيە و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو مۆبايلانەی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسيان لەسەرە، گرنگترين شت کە لەم بەرنامەيەدا هەيە ئەويش ئەوەيە ئەگەر بتەوێت بزانيت خواردنێک بەڕێژەی چەند شەکر و چەوری و مادەکانی ديکەی تێدايە لە رێگەی سکانەرێکەوە کە پەيوەست کراوە بە باڕکۆدی خواردنەکان ئەو کارەت بۆ ئەنجام دەدات و پێتدەڵێت

 Calorie Counter - MyFitnessPal- screenshot


بەرنامەی "مای فیتنس پاڵ" چەندين شێواز و رێگەی گونجاوی تێدايە کە بەکارهێنەر فێردەکات بەپێی ئەو شێوازە خواردنەکانی رێکبخات و کەمترين رێژەی شەکر و چەوری لە خواردنەکانی دا هەبێت لەگەڵ چەندين تايبەتمەندی ديکە.


بۆ سيستمی ئەندرۆيد کليک لێرە بکەن...


بۆ ئای ئۆ ئێس کليک لێرە بکەن...

 Calorie Counter - MyFitnessPal- screenshot

 Calorie Counter - MyFitnessPal- screenshot

 Calorie Counter - MyFitnessPal- screenshot
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: بەرنامەيەک بۆ ئەوانەی دەيانەوێت لەش ولارێکی رێکيان هەبێت Rating: 5 Reviewed By: Fryad