نوێترین
2016/08/11

مايکرۆسۆفت نوێکردنەوەی ويندۆسی راگەياند


کۆمپانيای مايکرۆسۆفتی ئەمريکی، بەشێوەيەکی فەرمی نوێکردنەوەی سيستمی کارپێکەری کۆمپيوتەرەکان، ويندۆس ١٠ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی راگەياند






لە مانگی ئابی ٢٠١٥، مايکرۆسۆفت ڤێرژنی نوێی ويندۆسی بە ناوی ويندۆس ١٠ خستە بەردەست بەکارهێنەرانی و نوێکردنەوەی بێبەرانبەری بۆ ئەو بەکارهێنەرانی نارد کە وەشانی ئۆرجيناڵی سيستمەکەيان بەکاردەهێنا



لە ئێستاشدا بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و تايبەتمەندی نوێوە، ڤێرژنێکی نوێی ويندۆس ١٠ بەناوی "ویندۆس10 ئه‌نیڤێرساری ئه‌پ ده‌یت " نارد بۆ ئەو بەکارهێنەرانی کە وەشانی ئۆرجيناڵی ويندۆس ١٠يان لەسەر کۆمپيوتەرەکانيان جێگيرکردووە






ئەم نوێکردنەوەی ويندۆسە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری نوێ لەخۆدەگرێت، لەوانە گۆڕانکاری لە کۆرتانا و مينيۆ و تاسکباردا کراوە، هەروەها چەندين ئيمۆجی نوێ و خزمەتگوزاری داخستنی سيستمەکە لە رێگەی قسەوەو جێگيرکردنی شاشەيەکی زيادە و گونجاندنی لە رووی رووناکی و تاريکييەوە بۆ زيادکراوە



ئەم نوێکردنەوەيە بۆ هەموو بەکارهێنەرێکی ويندۆس ١٠ی ئۆرجيناڵ لە سەرجەم وڵاتەکاندا بەردەستە و دەتوانن لە رێگەی سێتينگەوە سيستمەکانيان نوێبکەنەوە



Windows Update




  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: مايکرۆسۆفت نوێکردنەوەی ويندۆسی راگەياند Rating: 5 Reviewed By: Fryad