نوێترین
2016/08/12

ھۆکارەکانی گەرم بوونی مۆبایل بزانە


ھۆکارەکانی گەرم بوونی مۆبایل بزانە

گەرم بوونی مۆبایل یەکێکە لەو کێشە سەرەکییانەی بەکارھێنەرانی لێی بێزار دەبن ئەویش بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو خزمەتگوزارییەکان کە بەجۆرێک کاری کردۆتە سەر خەڵکی بەردەوام ئەو ئامێرە بەکاردەھێنن و لە کۆتاییدا باجەکەی گەرم بوونی مۆبایلەکەیە

پێنج ھۆکاری گەرم بوونی مۆبایل خراوەتەڕوو کە ئەمانەی لای خوارەوەن

١. بەردەوام پشکنین بکە بۆ پاتری و کێبڵی بارگاوی کردنی مۆبایلەکەت، چونکە کاتێک پاترییەکە کۆن دەبێت زوو گەرم دەبێت و بەھەمان شێوە ئەگەر کێبڵی بارگاوی کردن تەواو نەبێت
٢. بەکارھێنانی کامێرای مۆبایل بەوپەڕی کوالیتییەوە وەک ئەوەی وێنەی ئێچ دی بگرێت یان بۆ ماوەیەکی زۆر کامێراکە کراوە بێت ئەوە دەبێتە ھۆی بەرز بوونی گەرمی مۆبایلەکە
٣. بوونی ڤایرۆس، ڤایرۆسەکانی مۆبایل دیاری کراون بە پێچەوانەی ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر و باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس دانەگرتنی ھەر ئەپێکە کە لەسەرچاوەکەی دڵنیا نەبیت، چونکە ڤایرۆسی مۆبایل ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی گەرمی
٤. کردنەوەی (وای فای) بۆ ماوەیەکی زۆر ئەمەش دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی وزەیەکی زۆرو گەرم بوونی مۆبایل
٥. کەڤەر، زۆربەی کەڤەرەکان کە بۆ پاراستنی مۆبایل بەکاردەھێنرێت لە شکاندن و ڕوشاندن لە مادەی پلاستیک و مەتات و پێستە دروستکراون و دەبنە مایەی گەرم بوونی مۆبایل

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: ھۆکارەکانی گەرم بوونی مۆبایل بزانە Rating: 5 Reviewed By: Fryad