نوێترین
2016/08/17

4 باشترین نەرمەواڵەکانی دەسکاریکردنی وێنە بۆ ئەندڕۆید



هەموو کات لە نێو ئامێرە زیرەکەکان بەرنامەیەک هەن بۆ دەسکاریکردنی وێنەکان بەڵام تایبەتمەندییان کەمە یاخوود بەکاربەر حەز بە تایبەتمەندی و زیادکاری تر هەیە کە بە دڵنیایەوە نەرمەواڵەکانی کۆمپانیا جیهانیەکان توانیویانە ئەو حەزە بۆ بەکاربەران فەرهەم بکەن و چەندین جۆر نەرمەواڵەی دەسکاریکردنی وێنە دابین بکەن بە چەندین جۆر کاریگەری و جوانکاری نایاب کە دەتوانیت وێنە گیرا و نەگیراوەکان جوانتر و نایاببتر بڕازێنیتەوە، ئەمڕۆ لیستێکمان بۆ ئامادەکردوون کە ٦ نەرمەواڵەی لە خۆگرتووە:١
ێنەکانت جوانتر دەرخە ئەگەر چی جوانیش نەتگرتبێت.

Prisma: ببە هونەرمەند

شێوازی جوان بە وێنە دەبەخشێت لەگەڵ ئەوەی توانای دەسکاریکردنی هەموو جۆرە وێنەیەکی هەیە شێوە کاریگەریەک دەدات بە وێنەکان نزیک بێت لە شێوازی هوونەر مەندان و سەرنجێکی جوان بۆ وێنەکان دروست دەکات، نەرمەواڵەکە لە کۆگای پلەی ستۆری بەردەستە.
دەتوانیت وێنەیەک لە وێنەکانی موبایلەکەت هەڵبژێریت و دەسکاری بکەیت بە زیاتر لە ٣٠ جۆر فیلتەر و جوانکاری کە بەخواستی خۆت هەڵیان دەبژێریت کە لە چەندین جۆری شێوازی کێشراوی هوونەرمەندان بنیادنراون دەتوانیت وێنەکان جیاواز و نایاب بکەیت و وێنەکانت وەک وێنەی هوونەرمەندێک بڕازێنیتەوە.
ئایە ئەوە هوونەرە؟ بەدڵنیایەوە نەخێر، بەڵام چێژێکی تایبەتت پێدەبخشێت.
ڕێگایەکی سادە بۆ دروسکردنی وێنەیەکی هونەریانە
٢


Adobe Photoshop Express: خێرا و ئاسان

نەرمەواڵەیەکی نایابە بۆ دەسکاریکردنی Adobe Photoshop Epress وێنەکان لە ئەندرۆیدا، هەر وێنەیەک لە ناو ئامێرەکەدا هەبێت دەتوانیت بە ئاسانی خێرایی دەسکاری و کاریگەری پێ بخەشیت و شێوەیەکی جوانتری پێ بدەیت، هەر هەمان Adobe Photoshopی کۆمپیوتەرەکانە و بەشێوەیەکی سادە و گونجاوتر بۆ موبایل و ئامێرە دەستیەکان دروستکراوە.
بە ئاسانی دەتوانی دەسکاری دووری وێنەکان یان بیخولێنیتەوە یاخوود لێی ببڕیت، یاخوود سوور بوونی چاوی پێ لابەیت کە لەکاتی گرتنی وێنەکان هەندێک کات ڕوودەدەن، بە ئاسانی دەتوانی وێنەکان کۆنتڕۆڵ بکەیت و بیان گۆڕیت، چەندین تایبەتمەندی تری نایابی هەیە کە پێویستن.
چەندین ئەگەری باشتریش هەن لە نەرمەواڵەکە بەتایبەت ئەگەر تۆ بتەوێت بەشێوەیەکی پێشکەووتوو وێنەکان دەسکاری بکەیت، دەتوانیت کاریگەر ببەخشیت بە وێنەکان و دەسکاری پەڕگەی قەبارە گەورەش بکەیت و چەندین تایبەتمەندی تر کە پێویست بێت بۆ نەخشاندنێکی پێشکەوتوو.
فۆتۆشۆپی کۆمپیوتەرەکان بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان بەرهەمی ئادۆب
٣

AirBrush: بۆ سێڵفیەکی باشتر

AitBrush باشترینە بۆ هەوادارنی وێنەی سێڵفی، ئەگەر تۆ یەکێکیت لە هەوادارانی وێنەی سێڵفی ئەوا کات درەنگ نیە و AirBrush تاقیکەوە، نەرمەواڵەیەکی گونجاوە بۆ دەسکارکردنی وێنە سێڵفیەکان بۆ فەیسبووک، تویتەر
چەندین تایبەتمەندی باشی هەیە لەوانە لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو یاخوود پەڵەکان وە توانای لابردنی زیپکەشی هەیە، کورت و پوخت پێست تەواو ساف دەکات لەگەڵ ئەوەش توانای سپیکردنەوەی دەدانەکانی هەیە و یاخوود ئەگەر ژێر چاوەکانت مۆرببوونەوە لایان ببەیت
٤

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 لێدوان:

Item Reviewed: 4 باشترین نەرمەواڵەکانی دەسکاریکردنی وێنە بۆ ئەندڕۆید Rating: 5 Reviewed By: Fryad