- بهشـی:: ئینتەرنێـت و مـۆبایـل
بەم مەرجە بەبێ ئينتەرنێت ڤايبەر بەکاربهێنە و پەيوەندی بە هەموو کەسێکەوە بکە
لهلایهن: بهڕێـوبهر | بهروار: 08/09/2016
بەرنامەی ڤايبەر، لە رێگەی ناردنی نامەی ئاگادارکردنەوەوە بۆ بەکارهێنەرانی، خزمەتگوزارييەکی نوێی راگەياند بە کۆمەڵێک زانيارييەوە.
وەک ئاشکرايە ڤايبەر بەرنامەيەکە کە بەکارهێنەر دەتوانێت پەيوەندی دەنگ و ڤيديۆ و نووسينی لە رێگەيەوە ئەنجام بدات بەبێ بەرانبەر، بۆ زۆرێک لە سيستمە جياوازەکانيش کارايە و بەردەستە.
نامە ئاگادارکردنەوەکەی ڤايبەر
خزمەتگوزارييە نوێيەکەش بريتييە لە ئەنجامدانی پەيوەندی لە رێگەی بەدەستهێنانی ئۆفەرەکانی ڤايبەرەوە، واتە لەکاتی نەبوونی هێڵی ئينتەرنێتيشدا پەيوەندييەکانت نەپچڕێنيت و بە نرخێکی کەمتر لە کۆمپانيا دابينەکەرەکان بەردەوام بيت لە بەکارهێنانی ڤايبەر.
هەرچەندە لەماوەی رابردوو ئەم جۆرە خزمەتگوزارييە لە ڤايبەردا هەبووە بەڵام لە ئێستادا بەشێواز و جۆرێکی ديکە پێشکەشی بەکارهێنەرانی کراوەتەوە.
ئەو بەکارهێنەرەی دەيەوێت لەو خزمەتگوزارييە سوودمەند بێت دەبێت لە رێگەی کارتە جيهانييەکانەوە مانگانە پارە بداتە ڤايبەر ئەو کات بێ کێشە بەردەوام لە پەيوەنديدا دەبێت.
سهرچاوه:خهندان
0 لێدوان:
Post a Comment